پوتن پێشنیازی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ دەکات

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا پێشنیازی کرد لە 15ی ئایاردا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆکرانیا بکرێت و لە ئیستانبوڵی تورکیا بەڕێوە بچێت.

پوتن لە لێدوانەکدا ڕایگەیاند "وڵاتەکەی هەرگیز گفتوگۆی لەگەڵ ئۆکرانیا ڕەت نەکردۆتەوە." ئاماژەی بەوەش کرد، مۆسکۆ دەیەوێت گفتوگۆی جددی بکرێت، سەبارەت بەو ململانێیەی زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە.

پوتن جەختی لەوەش کردەوە، پەیوەندیی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات بۆ ئەوەی هەماهەنگی بکەن.

تا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەن لایەنی ئۆکرانیا سەبارەت بە پێشنیازەکەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا نەدراوەتەوە.

تورکیا پێشتر لە دانوستانەکانی پێشوودا وەک ناوبژیوانێک لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤدا ڕۆڵی هەبووە، بەتایبەتی سەبارەت بە ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی دەریای ڕەش.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل