ترەمپ: کۆبوونەوە بازرگانییەکان لەگەڵ چین بنیاتنەر بوون

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ستایشی دانوستانەکانی لەگەڵ چین لە سویسرا کرد و ڕایگەیاند، هەردوولا  بە شێوەیەکی دۆستانە و بنیاتنەر دانوستانیان کردووە.

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی "تروس سۆشیال" نووسیویەتی: لە سویسرا کۆبوونەوەیەکی زۆر باش کراوە لەگەڵ چین، زۆر بابەتمان تاوتوێ کرد و لەسەر زۆر شت ڕێککەوتین.

گوتیشی: دەمانەوێت ببینین چین بەڕووی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بکرێتەوە، بۆ سوودی هەردوولا چین و ئەمەریکا. ئاماژەی بەوەش کرد، پێشکەوتنی گەورە بەدیهاتووە.

بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و چین یەکەم ڕۆژی دانوستانەکانیان لە جنێڤ کۆتایی پێ هێنا، ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی شەڕێکی بازرگانییە کە هەڕەشەی وێرانکردنی ئابووریی جیهانی دەکات.  سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە ڕایگەیاند "هەردوولا بەنیازن سبەی یەکشەممە دانوستانەکان دەست پێ بکەنەوە."

ترەمپ، لە دوای دەستبەکاربوونی لە مانگی یەکی ئەم ساڵەوە، باجی لەسەر کاڵا چینییەکان بۆ 145% زیادکرد. پەکین تۆمەتبار کرا بەوەی کە نەیتوانیوە سنووردارکردنی هەناردەکردنی ئەو ماددە کیمیاییانەی لە بەرهەمهێنانی فێنتانیڵدا بەکار دەهێنرێن، کە مادەی هۆشبەری دەستکردی کوشندەیە.

چین لە وەڵامدا بە سەپاندنی باجی تۆڵەسەندنەوە بە ڕێژەی لەسەدا 125 و ڕایگەیاند "ملکەچی "ئیمپریالیستەکان" و چەوسێنەران نابێت."

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment