كاروانێكی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باشووری عێراق كرایە ئامانج
رووداوەكە زیانی ماددی لێكهوتووهتهوه

K24 - ھەولێر:
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، كاروانێكی مەدەنیی، كە پێداویستییەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دەگواستەوە لە سنووری پارێزگای زیقار كرایە ئامانج.
شانە راگەیاندنی ئهمنی عێراق لە بەیاننامەیەك دا گووتی: بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی مەدەنیدا تەقیەوە، كە كەرستە و پێداویستیی بۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگواستەوە لە پارێزگای زیقار.
گووتیشی: رووداوەكە ھەندێك زیانی بچووكی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان گەیاندووە.
لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك رووداوی هاوشێوه روویانداوه و ئهو كاروانانهی كەرستە و پێداویستی بۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگوازنەوە لە ژمارەیەك لە ناوچەی عێراقدا رووبهڕووی پهلامار و تهقینهوه بوونهتهوه.