ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا: خاوەن مووەلیدەکان کارەبای نیشتیمانی بەڕێوە دەبەن

عەلا تەمیمی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، ڕایگەیاند، تۆڕێکی گوماناوی کارەبای ناوچەکە دەکوژێننەوە و دادەگیرسێننەوە.
یەکشەممە، 11ـی ئایاری 2025، عەلا تەمیمی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغد،ا بە میدیای ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاندووە "تۆڕێک دامەزراوە کە کۆنترۆڵی کارەبایان کردووە، بە ئارەزووی خاوەن مووەلیدەکە کارەبای نیشتیمانی دەکوژێننەوە و دادەگیرسێننەوە." گوتیشی: ئەم تۆڕە لە بەڕێوەبەری ناحیە و سەرۆکی شارەوانی و هەندێک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە پێک هاتووە".
ئاماژەی بەوەش کرد "مووەلیدەی کارەبایی لە ناوچەکەدا بڵاو بوونەتەوە، کە هەندێک لەو مووەلیدانە سەر بە پارێزگان، بەڵام کارەبای نیشتمانی زۆر کەمە."
تەمیمی ڕوونیشی کردەوە "لە ساڵی ڕابردووەوە پێشبینی ئەوەی کردووە کە ئەمساڵ پێدانی کارەبا زۆر خراپ بێت، ئەمەش بەهۆی خراپ بەڕێوەبردنی وەزارەتی کارەبایە." جەختیشی کردەوە "مووەلیدەکان پابەند نین بە نرخەکانیان، هەمیشە بیانوو دەهێننەوە بەوەی نرخی گاز گران بووە."
پارێزگای بەغدا پێشتر نرخی هەر ئەمپێرێکی بۆ مووەلیدە حکوومەتی و ئەهلییەکان دیاری کردبوو، نرخی هەر ئەمپێرێک بۆ کارپێکردنی 24 کاتژمێری بە 10 هەزار دینار دیاری کرابوو.