ڕاپۆرتێك: سوودان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تان پێش عێراق كه‌وتووه

گۆڤارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق له پله‌كانی كۆتایی ڕیزبه‌ندی باشترین وڵاتانی جیهانه بۆ ئافره‌تان؛ هاوكات له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له پله‌كانی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت له دوای سوودانیشه.
یه‌كشه‌ممه، 11ـی ئایاری 2025، گۆڤاری "کاو وۆرلد" به پشتبه‌ستن به ڕاپۆرتێك بڵاوی كرده‌وه، ئافره‌تانی عێراق له كۆی 156 وڵات‌دا له پله‌ی 123ـه‌مینی ڕیزبه‌ندی باشترین ئافره‌تانی وڵاتانی جیهانن بۆ ساڵی 2025. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئافره‌تانی عێراق له كۆی 22 وڵاتی عه‌ره‌بی له پله‌ی 11ـهمیندان.
گۆڤاره‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، عێراق 68.73 خاڵی له كۆی 100 خاڵ كۆ كردووه‌ته‌وه. گوتووشیه‌تی، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان بۆ ته‌واوكردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م ڕاپۆرته، پشتیان به چه‌ند لایه‌نێك به‌ستووه له‌وانه: یه‌كسانی جێنده‌ری و به‌شداریی ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سیاسیی به‌تایبه‌ت نوێنه‌رایه‌تییان له په‌رله‌مان، هەستکردن بە سەلامەتی بۆ ئافره‌تانی تەمەن 15 ساڵ و سەرووتر کە بە تەنیا لە شەودا بە پێ دەڕۆن، یەکسانی داهات، مافی مرۆڤ، بەهێزکردن و پێشخستنی توانای ئافره‌تان، تێکڕای ئاستی خوێندنی ئافره‌تان، ڕێژەی ئافره‌تانی تەمەن 25 ساڵ و سەرووتر لە به‌ده‌ستهێنانی بژێوی و ده‌سته‌به‌ریی هه‌لی كار، هەروەها ئاستی ئافره‌تان له تێکەڵبوون لەگەڵ کۆمەڵگه‌دا.
گۆڤاری "کاو وۆرلد" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هۆڵەندا لە پلەی یەکەمدایە لەسەر ئاستی جیهانی لەنێو باشترین وڵاتان بۆ ئافرەتان، بە کۆکردنەوەی 99.7 خاڵ، دوای ئەویش نەرویج بە 99.4 و سوید بە 99.2 و دانیمارکیش بە 97.8 خاڵ پلەی چوارەمی بەدەست هێناوه.
تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، هەشت وڵات لەنێو 10 وڵاتی پێشەنگی ئافرەتان لە ئەورووپادان، لەوانە: فینلاند لە پلەی پێنجەم، سویسرا لە پلەی حەوتەم، فەرەنسا لە پلەی نۆیەم، ئەڵمانیا لە پلەی دەیەم. هەروەها لە لیستەکەدا کەنەدا لە پلەی شەشەم و نیوزلەندا لە پلەی هەشتەمدا هاتووە.
لە ڕاپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووە، سعوودیە بە باشترین وڵاتی عەرەبی بۆ ئافرەتان پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە، عوممان پلەی دووەمی بەدەست هێناوە، ئوردن پلەی سێیەم، ئیمارات پلەی چوارەم، جەزائیر پلەی پێنجەم، سوودان پلەی شەشەم، قەتەریش پلەی حەوتەم، کوه‌یت پلەی هەشتەم، لوبنان پلەی نۆیەم، لیبیا پلەی دەیەم، عێراق پلەی یازدە، میسر پلەی دوازدە، تونس پلەی سێزدە و بەحرەین پلەی چواردەمی به‌ده‌ست هێناوه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی گۆڤاری "کاو وۆرلد" سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و سۆماڵ لە خراپترین وڵاتانی جیهانن بۆ ئافره‌تان.