ناتانیاهۆ: له باره‌ی پلانه سه‌ربازییه‌كانمان له غه‌ززه مۆڵه‌ت له ئه‌مه‌ریكا وه‌رناگرین

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوانیان ده‌كه‌ن.
یه‌كشه‌ممه، 11ـی ئایاری 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له گوتارێكدا له به‌رده‌م لیژنه‌ی ده‌ره‌وه و ئاسایش جه‌ختی كرده‌وه، ئیسرائیل هه‌رگیز مۆڵه‌ت له ئه‌مه‌ریكا وه‌رناگرێت سه‌باره‌ت به پلانه سه‌ربازی و جه‌نگییه‌كانی له غه‌ززه.
بنیامین ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له مێدیاكان گوێی له‌وه بووه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پچڕاوه، "ڕاستییه‌كه‌ی مایك هاكابی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌ڤیڤ له به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه."
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتووشیه‌تی، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ تره‌مپ قسه‌ی كردووه و تره‌مپ پێی ڕاگه‌یاندووه، هه‌مان ئه‌و شته ده‌بینێت كه ئه‌ویش ده‌یبینێت و ته‌نانه‌ت پێی گوتووه "پێم وانییه له منه‌وه گوێتان له ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بێت، ئه‌وه‌ی له مێدیاش له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه‌وه ده‌گوترێت، هۆكاری سیاسیین."
جەختیشی کردەوە، ئێمە داوای مۆڵەتمان نەکردووە بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکان، داوای مۆڵەتیش ناکەین بۆ پلانی جەنگیمان لە غەززە، ئەمه‌ریکییەکان خۆبەخشانە دەستوەردانیان لە دژی حوسییەکان کرد و گوتیان کاتێک هێرشەکانی حوسییەکان وەستان دەوەستن.
سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، حووسییەکان بڕیاریان داوە خۆیان ڕادەست بکەن و هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمەریکا ڕادەگرن، هەر بۆیە ئەمەریکاش هێرشەکانی لە دژی حووسییەکان ڕادەگرێت.
چوارشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكی و حووسییه‌كان ڕایگه‌یاند، یه‌ك بنه‌ما هه‌یه كه پەیڕەوی ده‌كات، ئه‌ویش بریتییه له‌و ڕاستییه‌ی ئیسرائیل خۆی به ته‌نیا به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌رگری له خۆی ده‌كات.
هاوكات مێدیای ئیسرائیلی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له باره‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، جۆرێكه له ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل.