زێلێنسکی وەڵامی پێشنیازەکەی پوتن دەداتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا، دەڵێت: بەردەوامیدان بە جەنگ بێسوودە و داوا لە سەرۆک پوتن دەکەم ئاگربەست قبووڵ بکات.

یەکشەممە 11ـی ئاداری 2025، ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: چاوەڕێی ئاگربەستێکی بەردەوامین کە لە سبەینێوە دەست پێ دەکات و، داواکارم لە ڕووسیا ئاگربەستەکە قبووڵ بکات، کە هاوپەیمانانی کیێڤ پێشنیازیان کردووە.

سەرۆکی ئۆکرانیا، دەڵێت: بەردەوامیدان بە جەنگ بێسوودە، هەروەها ڕۆژی پێجشەممە لە تورکیا چاوەڕوانی پوتن دەبم، تا لەبارەی پرۆسەی ئاشتیی ئۆکرانیا گفتوگۆی لەگەڵ بکەن.

لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس، نووسی: سەرۆکی ڕووسیا نایەوێت لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە لەگەڵ ئۆکرانیا ڕێکبکەوێت، بەڵکو دەیەوێت ڕۆژی پێنجشەممە لە تورکیا لەبارەی کۆتایهێنان بە خوێنڕشتن لەگەڵ کیێڤ دانوستان بکات.

جەختی لەوەش کردەوە، ئۆکرانیا دەبێت دەستبەجێ بە پێشنیازی ڕووسیا ڕازی بێت و کۆتایی بە خوێنڕشتن بهێنرێت.

هەر ئەمڕۆ، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، لە لێدوانێکدا پێشنیازی کردبوو، 15ـی ئایار لە تورکیا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆکرانیا بکات لەبارەی ڕاگرتنی جەنگ.

ئاماژەی بەوەش کردبوو، وڵاتەکەی هەرگیز گفتوگۆی لەگەڵ ئۆکرانیا ڕەت نەکردووەتەوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment