مەسرور بارزانی: ئێستا گەڕەکی بەرۆشکێ هەوایەکی پاکتر و کارەبایەکی بەردەوامی هەیە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە، ئێستا گەڕەکی بەرۆشکێ لە دهۆک هەوایەکی پاکتر و کارەبای بەردەوامی هەیە بە نرخێکی کەمتر لە جاران.

یەکشەممە 11ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نوسیوویەتی: لە گەڕەکی بەرۆشکێ لە شاری دهۆک، کە کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری، گوێم لە سەرنج و تێبینیی هاووڵاتییان لە سەر پرۆژەی ڕووناکی گرت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: خۆشحاڵ بووم کە دانیشتووانی گەڕەکی بەرۆشکێ، گوتیان بەهۆی پرۆژەی ڕووناکی، ئێستا گەڕەکەکە هەوایەکی پاکتر و کارەبای بەردەوامی هەیە بە نرخێکی کەمتر لە جاران.

ئاماژەی بەوەش کرد، زیاتر لە 600 هەزار هاووڵاتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە ئێستاوە چێژ لە کارەبای بێ پچڕان وەردەگرن.

مەسرور بارزانی: پرۆژەی ڕووناکی دەستپێشخەرێکی نیشتمانییە، تا کۆتایی ساڵی 2026، کارەبای 24 کاتژمێری سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 
Fly Erbil Advertisment