باخچەلی: تورکیا لە قۆناغێکی مێژوویی دایە و بە یەکڕیزی گەیشتووەتە خاڵی وەچەرخان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتی مەهەپە
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتی مەهەپە

سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەڵێت: پەکەکە چەکی دانا و خۆی هەڵوەشاندەوە ئەمەش پێشهاتێکی مێژوویە لە ڕووی کۆتاییهێنان بە تیرۆر و بنیاتنانی ئاییندەیەکی ئارام بۆ تورکیا.

دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتی مەهەپە، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە دا، پەکەکە دوای 47 ساڵ لە چالاکییەکانی، ڕایگەیاند کە چەکەکانی دانا و بوونی ڕێکخراوەیی خۆی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش پێشهاتێکی مێژووییە لە ڕووی کۆتاییهێنان بە تیرۆر و بنیاتنانی ئاییندەیەکی ئارام بۆ تورکیا. 

سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەڵێت: کۆماری تورکیا لە قۆناغێکی مێژوویی دایە و بە یەکڕیزیی نەتەوەیی گەیشتووەتە خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگ.

هاوکات باخچەلی ئاماژەی بەوە کرد، لەمەودوا پرۆسەی داماڵینی چەک بە وردی چاودێری دەکرێت و بەدواداچوون و چاودێری تەکنیکی ئەنجام دەدرێت.

لە پەیامەکەدا، باخچەلی سوپاسی ئەردۆغان، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دەم پارتی کرد. ناوبراو گوتیشی: ئەو تۆی ئاشتییەی کە لە تورکیا چێنرابوو، بە هیواوە ئاو دەدرا بۆیە دواجار گوڵی گرت.

دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەنجامی 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: لەژێر ڕۆشنایی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پەکەکە بڕیاری هەڵوەشانەوەی هەیکەلی ڕێکخراوەیی دا، هەروەها بڕیاری کۆتایهێنان بە خەباتی چەکداری و هەموو ئەو چالاکییانەی دا کە بەناوی ڕێکخراوەکەوە دەکرێن.

 
Fly Erbil Advertisment