یۆنان داوا لە توركیا دەكات " كارە نایاسایییەكان" لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست راگرێت
جاری رابردوو مێركل ئاگرەكەی دامركاندەوە ئەم جارە كێ؟
K24 - ھەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی یۆنان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەسینا داوای لە توركیا كردووە "كارە نایاساییەكانی" لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا راگرێت، ئەم چالاكییانەی توركیای بە "ھەراسانكردن و تێكدانی ئاشتی و ئارامی ناوچەكە" ناوبرد.
وەزارەتی دەرەوەی یۆنان روونیشكردەوە، "یۆنان قبووڵی ھەراسانكردن ناكات و بەرگری لە مافە سەروەرییەكانی خۆی دەكات".
دهسهڵاتی دەریاوانی توركیا ئاگادارییەكی بڵاوكردبوویهوە وتێیدا ھاتبوو: كەشتی "ئیرۆج رێیس"ی توركی لە میانی دوو هەفتەی داھاتوودا، رووپێوێكی بوومەلەرزەیی لە ناوچەكانی ناكۆكی لەسەر لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا ئەنجام دەدات.
واپێدەچێ ئەم ھەنگاوەی توركیا جارێكی دیكە ناكۆكی و نیگەرانی لەگەڵ يۆنان درووست بكاتەوە، كە ھەردووكیان ئەندامی ھاوپەیمانی باكووری ئەتڵهسی "ناتۆ"ن.
وڵاتانی ناوچەكە ناكۆكن بەھۆی ههوڵهكانیان بۆ گهڕان به دوای نەوت و غاز لە ناوچەی دەریای سپیی ناوەڕاستدا، مانگی رابردووش ئاگادرییەكی ھاوشێوە؛ بووە ھۆی ورووژاندنی ناكوكییەكی توند لە نێوان ھەردوو وڵاتدا، كە دواتر راوێـژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ ههوڵی هێوركردنهوهی رهوشهكهی دا.
سهرچاوه: RT
م.ئ