بەگوڕی 2 پلەی ڕێختەر بوومەلەرزە لە پارێزگای نەینەوای دا

دەستەی بەدواداچوونی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.0 پلە بە پێوەری ڕێختەر پارێزگای نەینەوای هەژاندووە.
دەشڵێت، بوومەلەرزەکە به گوڕی 2 پله بە پێوەری ڕێختەر لە ناوچەیەکی نێوان شارۆچکەی شنگال و تەلەعفەر و قایمقامیەتی نەینەوای دا.
ڕاشیگەیاند "تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیان و برینداربوون لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە نەدراوە."