کەشناسیی عێراق: لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان پێشبینی باران و خۆڵباران دەکرێت

دەستەی کەشناسیی عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پیشبینی باران و خۆڵباران و نزم بوونەوەی پلەی گەرما دەکرێت.

سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی چوارشەممە، 14-5-2025، لەهەموو ناوچەکانی وڵات ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت، هەروەها لە ناوچەکانی ناوەڕاست ئەگەری نمە باران و تۆزوخۆڵ هەیە، بەڵام لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانی مامناوەند و هەورە بروسکە دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشبینی دەکرێت کەشی ڕۆژی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت، هەروەها لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان بارانێکی سووک دەبێت، بەڵام لە باشوور ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت. هەروەها پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە.

 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment