سعوودیه فه‌رشی وه‌نه‌وشه‌یی بۆ پێشوازی له تره‌مپ ڕاخست

سعوودیه جیاواز له نه‌ریته باوه‌كانی بۆ پێشوازی له میوانان، ئه‌م جاره فه‌رشی وه‌نه‌وشه‌یی بۆ پێشوازیی له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕاخست؛ ڕه‌نگی به‌نه‌وشه‌یی گوزارشت له جۆره گوڵێك ده‌كات.
سێشه‌ممه، 13ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێ کرد و له یه‌كه‌م وێستگه‌شدا، گەیشتە ڕیاز و لەلایەن محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودییەوە پێشوازیی لێ کرا.
سعوودیه بۆ پشێوازیی له دۆناڵد تره‌مپ، له بری فه‌رشی ڕه‌نگی سوور كه نه‌ریتێكی فه‌رمییه، فه‌رشی وه‌نه‌وشه‌یی بۆ ڕاخست.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سعوودیه "واس" له‌م باره‌وه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردنی فه‌رشی وه‌نه‌وشه‌یی، بۆ ڕه‌نگی گوڵی خوزامی و ڕووه‌كه‌كانی وه‌كوو عیهلان و ڕه‌یحان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌هاری بیابان و به‌رزاییه‌كانی سعوودیه له وه‌رزی به‌هاردا ده‌ڕازێننه‌وه.
سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، واشنتن و ڕیاز گەورەترین ڕێککەوتنی سەربازییان لە مێژوودا ئیمزا کرد بۆ کڕینی چەک کە بەهاکەی 142 ملیار دۆلارە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، سعوودیە لەگەڵ ئەمەریکا گفتوگۆیان لەبارەی کڕینی فڕۆکەی ئێف 35ـی جەنگی کردووە بۆ ڕیاز.
کۆشکی سپی لە ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ڕایگەیاندووە، ئەمەریکا و سعوودیە گەورەترین ڕێککەوتنی سەربازیی و بەرگرییان لە مێژوودا ئیمزا کرد، بۆ ئەوەی سعوودیە بە سیستەمی بەرگریی پێشکەوتوو دەوڵەمەند بکرێت.
گەشتەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چوار ڕۆژ دەخایەنێت و دوای سعوودییە، سبەینێ چوارشەممە، 14-05-2025، دەچێتە قەتەر و پێنجشەممەش سەردانی ئیمارات دەکات.