ترەمپ: لەسەر داواکاری محەممەد بن سەلمان سزاکان لەسەر سووریا هەڵدەگرین

ترەمپ: لەسەر داواکاری محەممەد بن سەلمان سزاکان لەسەر سووریا هەڵدەگرین و دەرفەتێکی نوێی پێدەدەین، دەمانەوێت ئێران ولاتێکی پێشکەوتووبێت.
سێشەمە، 13ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی وەبەرهێنانی سعوودی و ئەمریکی لەریازی پایتەختی سعوودیە، لەدرێژەی قسەکانی ڕایگەیاند: دوای گفتوگۆکانم لەگەڵ محەممەد بن سەلمان و لەسەر داواکاریان سزاکان لەسەر سووریا هەڵدەگرین و دەرفەتێکی نوێی پێدەدەین.
دەشڵێت، "باوەڕیم بە ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە هەیە"
سەرۆکی ئەمەریکا دەربارەی گوتیشی: ئەگەر ئێران دەست هەڵنەگرێت لە هێرشکردن لەسەر وڵاتانی دراوسێ، ناچار دەبم هەناردەی نەوتی ئێران بگەینمە سفر و دەبێتە وڵاتێکی شکستخواردوو، ڕێگەنادەین ئێران هەرگیز ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترەمپ جەخت لەوە دەکاتەوە، دەمانەوێت ئێران وڵاتێکی پێشکەوتووبێت، بەڵام نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، ئەم بژاردەیە کاتییە، بۆ هەمیشە نییە، ئەگەر قبوڵی نەکات، خۆی بەرپرسیاری هەڵگرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێ کرد و بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، گەیشتە ڕیاز و لەلایەن محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودییەوە پێشوازیی لێ کرا.