كارزان هادی: نزیكه‌ی 65 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له هه‌ولێر له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند ده‌بن

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، فه‌رمانبه‌رێكی زۆر له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند ده‌بن، چونكه 16 ساڵه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش نه‌كراوه.
سێشه‌ممه، 13ـی ئایاری 2025، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، تایبەت بە کوردستان24 گوتی، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه نییه، به‌ڵكوو وه‌زاره‌ته‌كانی داد و كشتوكاڵیش ده‌گرێته‌وه و به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیدارن.
کارزان هادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌كوو شاره‌وانی هه‌ولێر تا ئێستا توانیویانه سێ هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش بكه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه، فه‌رمانبه‌رێكی زۆر له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی سوودمه‌ند ده‌بن كه نزیكه‌ی 65 هه‌زار ده‌بن.
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دڵنایی دایه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند نه‌بوونه، زه‌وی هه‌یه و پارچه زه‌وییان پێ ده‌درێت.
ڕۆژی 27ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستان دا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی.