لە هەولێر فێستیڤاڵی گوڵ بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی ئایاری 2025، ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان،24 ڕایگەیاند "سبەی فێستیڤاڵی گوڵ لە هەولێر لەبەردەم پارکی شانەدەر بەڕێوە دەچێت و تێیدا کۆمپانیا و نەمامگەکان بەشداریی دەکەن."

بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان دەڵێت: ئەوە چوارەمین فێستیڤاڵە لە هەولێر دەکرێت، تێیدا 40 كۆمپانیا و نەمامگە بە گوڵی جۆراوجۆر و دار و بەرهەمەكانیان بەشدار دەبن.

سەبارەت بەو گوڵانەی کە نمایش دەکرێت، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان گوتی: زۆربەی گوڵەکان لە کوردستان بەرهەم دەهێنرێن و گرنگیان پێ دەدرێت لەلایەن نەمامگەکانی کوردستانەوە و هەندێکیش لە گولەکان لە دەرەوە هاوردە دەکرێن و لە فێستیڤالەکەدا نمایش دەکرێن.

دەشڵێت لە ڕووی نرخەوە ئەوا كۆمپانیاكان سەرپشكن ئایا داشکان لە بەرهەمەكانیان دەكەن یاخود نا.

ڕێبین ئەحمەد، ڕاشیگەیاند "ساڵانە ئەو فێستیڤاڵە لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ بەردەوام دەبێت."

 
 
Fly Erbil Advertisment