پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و سعوودیە

مێژووی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و سعوودیە بۆ 90 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێنەوە و تا ئێستا سەدان ڕێککەوتن و یاداشتی لێکگەیشتنیان لە سەرجەم کەرت و بوارەکاندا کردووە.

زۆرترین ڕێککەوتنی نێوانیان لە بوارەکانی سەربازی و بازرگانی بووە و هەموو رێککەوتن و بەڵگەنامەکانیش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کراون. 

زۆرجاریش پەیوەندییەکانیان ساردی تێکەوتووە بە تایبەت لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا گوڵباخ بەهرامی وردەکاریی زیاتر لەبارەی پەیوەندیی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەخاتەڕوو.