هه‌رێمی كوردستان.. زۆربه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان سووك و مامناوه‌ندن

K24 - هه‌ولێر:

بەشی زۆری ئەوانەی ئێستا لە ھەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، دۆخی تەندروستییان سوك و مامناوەندە و لە ماڵەوە چارەسەری تەندروستی وەردەگرن و خۆیان‌ كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كه‌ن.

محه‌مه‌د قادر، گوتەبێژی وەزاره‌تی تەندروستی له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی: لەگەڵ ئەوەی رێژەی تووشبوون لە بەرزبوونەوەدایه‌، بەڵام ئه‌و تووشبووانەی لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن، زۆرترینیان خۆیان لەماڵەوە کەرەنتینە دەکەن.

هاوكات دیار ئیبراهیم، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گوتی: هه‌رچه‌ند ژمارەی تووشبووان بەرزدەبێتەوە، بەڵام ھێشتا ژمارەی ئەو تووشبووانەی بارودۆخیان ناجێگیرە کەمە و لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچووە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، به‌ گوێره‌ی دوایین ئاماری كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا زیاتر له‌ 17 ھەزار كه‌س تووشی په‌تاكه‌ بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 6 هه‌زار و 581 کەس لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن، له‌كاتێكدا 657 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.

H.B

Fly Erbil Advertisment