ئاگادارییه‌ك له هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه
راییكردنی مامه‌ڵه‌كان به رێكاری ته‌ندروستییه‌وه ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێر و هاووڵاتیانه‌ی ئاگادار كرده‌وه، كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان نۆره‌یان بۆ دانراوه له ماوه‌ی نێوان 1ی 10 تا 31ی 11 و تێیدا هاتووه: ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌توانن هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌شی مۆڵه‌ت بكه‌ن بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه: ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە ده‌كه‌ینه‌وه، کە لەسیستمی ئۆنلاین ناویان تۆمارکردبوو بۆ سەردانیکردنی بەشی مۆڵه‌تی هاتووچۆی هەولێر و نۆره‌یان بۆ دانرابوو لەماوەی نێوان10/1 تاکو 11/31، دەتوانن لەماوەی هەفتەی داهاتوو سەردانی بەشی مۆڵه‌ت بکەن بۆ راییکردنی مامەڵه‌کانیان و ئەنجامدانی ترایەکان بەم شێوەیەی خوارەوە:
* ئەوانەی نۆره‌یان لە ماوه‌ی نێوان 10/1 تاکو 10/15 بۆ دانرابوو، دەتوانن لەرۆژی یەکشەممە رێکەوتی 8/16 سه‌ردان بكه‌ن.
* ئەوانەی نۆره‌یان بۆ دانرابوو لەماوەی نێوان 10/16 تاکو 10/31 دەتوانن لەرۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لە رۆژی 8/17 سەردان بکەن.
* ئەو کەسانەی نۆره‌یان بۆ دانرابوو لەماوەی نێوان 11/1 تاکو 11/15 دەتوانن لەرۆژی سێشەممە کە دەکاتە 11/18 سەردان بکەن.
* ئەو کەسانەی نۆره‌یان بۆدانرابوو لەماوەی نێوان 11/16 تاکو 11/31 دەتوانن لەرۆژی چوارشەممە رێکەوتی 8/19 سەردان بکەن.
* ئەو کەسانەی مۆڵەتی شوفێرییان بەسەرچووە و دەیانەوێت تازەی بکەنەوە، پێویست بەسەرەی ئۆنلاین ناکات، تەنها پێویسته پشکنینی چاویان کردبێت و راستەوخۆ دەتوانن سەردانی بەشی مۆڵه‌ت بکەن.
* دەبێت سەرجەم هاووڵاتیان لەکاتی سەردانیکردن پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و دەستکێش و دەمامك ببەستن.
H.B