نێچیرڤان بارزانی: لووتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له به‌غدا ده‌بێته وێستگەیەکی دیپلۆماتی مێژوویی بۆ عێراق

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك له باره‌ی لووتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له به‌غدا بڵاو ده‌كاته‌وه و پێی وایه ده‌بێته وێستگەیەکی دیپلۆماتی مێژوویی بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆڵی سەرەکیی عێراق.
چوارشه‌ممه، 14ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به زمانی عه‌ره‌بی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی لووتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له به‌غدا بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، پێشوازیی له لووتكه‌كه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت كه ده‌بێته وێستگەیەکی دیپلۆماتی مێژوویی بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆڵی سەرەکیی عێراق له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
نێچیرڤان بارزانی هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پشتیوانی ته‌واوه‌تی له هه‌وڵه‌كانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەشیی عەرەبی، بونیاتنانی هاوبەشی و بەرژەوەندییەكان و سه‌ركردایه‌تیكردنی هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان و ته‌واوكاریی هەرێمیی لە بەغدای پایتەختی عێراقه‌وه.