دوو هه‌فته به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ئاگادار كرابوونه‌وه
به‌ڵگه‌ی نوێ ئاشكرا بوون
.gif)
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستن، كه به ماوه‌ی 2 هه‌فته به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یرووت، هه‌ریه‌ك له میشال عۆن، سه‌رۆكی لوبنان و حه‌سان دیاب، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ئه‌و وڵاته له مه‌ترسیی ته‌قینه‌وه‌ی 2 هه‌زار و 750 تۆن نیتیراتی ئه‌مۆنیۆمی ئه‌مباركراو له‌و به‌نده‌ره ئاگادار كرابوونه‌وه و پێیان راگه‌یه‌ندرابوو، ده‌كرێت ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه پایته‌ختی لوبنان وێران بكات.
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 2 هه‌فته به‌سه‌ر ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه، ته‌قینه‌وه‌كه روویدا و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی شاره‌وانی به‌یرووت، به‌هۆیه‌وه 163 كه‌س كوژران و زیاتر له 6 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، وێڕای وێرانبوونی 6 هه‌زار بینایه و باڵه‌خانه.
رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌منی لوبنانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، راپۆرتێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌وه له رێگه‌ی پۆستی تایبه‌ت له 20ی مانگی رابردووه‌وه ئاراسته‌ی میشال عۆن، سه‌رۆكی لوبنان و حه‌سان دیاب، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ئه‌و وڵاته كراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی لوبنان، ئه‌و راپۆرته ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادگایی له‌خۆ گرتبوو، كه له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه كاری له‌سه‌ر كرابوو و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپۆرته جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی ده‌ستبه‌جێی به‌لاوه‌نانی مه‌ترسییه‌كانی مادده كیمیاییه‌كان كردبوو و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانیش لێی ئاگادار كرابوونه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت و به‌گوته‌ی ئه‌و خۆی راپۆرته‌كه‌ی نووسیوه، راستی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ ئاژانسی رۆیته‌رزی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
مه‌ترسییه‌كی كاره‌ساتبار له ئارادایه
پێشتر هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌منی ده‌وڵه‌ته‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه كه سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی لێ ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی لوبنان به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: "مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له ئارادایه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و مادده كیمیاییانه بدزرێن و له كاری تیرۆریستی‌دا به‌كار بهێنرێن".
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه نێردراوه، ئه‌و به‌رپرسه گوتی: "له كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا غه‌سان عوهیدات، نوێنه‌ری گشتیی تێهه‌ڵچوونه‌وه راپۆرتی كۆتایی ئاماده كرد و ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی كرد"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌و نامه‌یه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه ئاگادار كرابوونه‌وه، كه ده‌كرێت له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه به‌یرووت وێران ببێت".