وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان دژی په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سوپاكه‌یان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت؛ ده‌شڵێت، ده‌یانه‌وێت دڵنیا ببنه‌وه له پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له چه‌كدارانی په‌كه‌كه.
پێنجشه‌ممه، 15ـی ئایاری 2025، زەکی ئاکتورک، ڕاوێژكار و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی له‌وه دڵنیا ده‌بێته‌وه ناوچه‌كه له چه‌كداره‌كانی پاك كراوه‌ته‌وه و چیتر نابنه مه‌ترسی به‌سه‌ر ئاسایشی توركیا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا گوتووشیه‌تی، چالاكییه‌كان تایبه‌تن به كێوماڵكردنی وشكایی و دۆزینه‌وه و وێرانكردنی ئه‌شكه‌وت و په‌ناگه‌كانی په‌كه‌كه و ته‌قاندنه‌وه و له‌ناوبردنی مین و بۆمبی چێنراو.
هاوكات به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، باسی له‌وه كردووه، ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی په‌كه‌كه بۆ خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، هیچ شتێكی سه‌باره‌ت به سوپای توركیا نه‌گۆڕیوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، په‌كه‌كه بڕیاری داوه خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام توركیا پێویستی به هۆشداریی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی به‌شێك له‌ناو ئه‌و په‌كه‌كه به بڕیاره‌كه ڕازی نین و ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌كرێت، شه‌ڕ به سوپای توركیا بفرۆشن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت، جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت ئەو بڕیارەی دراوە بەبێ دواکەوتن جێبەجێ بکرێت، لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەهەستیاری و وریاییەوە درێژە بە پرۆسەکە دەده‌ن و لە نزیکەوە چاودێریی جێبەجێکردنی بڕیارەکە ده‌كه‌ن.
دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەنجامی 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: لەژێر ڕۆشنایی بانگەوازەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان، پەکەکە بڕیاری هەڵوەشانەوەی هەیکەلی ڕێکخراوەیی دا، هەروەها بڕیاری کۆتایهێنان بە خەباتی چەکداری و هەموو ئەو چالاکییانەی دا کە بەناوی ڕێکخراوەکەوە دەکرێن.