حەماس: ئاماده‌ین واز له به‌ڕێوه‌بردنی غه‌ززه بهێنین

به‌رپرسێكی باڵای حه‌ماس ئاماژه به‌وه ده‌كات، دانوستانی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا توانای هه‌یه نێوه‌ندگیریی بكات و كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێنێت.
پێنجشه‌ممه، 15ـی ئایاری 2025، باسم نه‌عیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌كه‌یان پێشنیازێكی بۆ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كان و ڕاسته‌وخۆش له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش كردووه.
باسم نه‌عیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا توانای نێوه‌ندگیرییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێنێت.
نه‌عیم گوتیشی، داوای گۆڕینه‌وه‌ی بارمته‌كان و زیندانه‌كان و كشانه‌وه‌ی ته‌واوی سوپای ئیسرائیل له غه‌ززه و گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رته‌كه به‌بێ ڕاگواستنی زۆره‌ملێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس باسی له‌وه‌ش كردووه، له پێناو بهدهێنانی ئاشتیی ئاماده‌ن واز له به‌ڕێوه‌بردنی غه‌ززه بهێنن و ئه‌وه‌یشیان بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان دووپات كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كۆتایی به شه‌ڕ بهێنرێت، ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه ده‌بن.