شه‌یبانی به ئاماده‌بوونی فیدان هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سووریای له‌گه‌ڵ ڕوبیۆ تاوتوێ كرد

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و ئه‌مه‌ریكا و توركیا له ئه‌نتاڵیا ئاشكرا ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 15ـی ئایاری 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، مارۆكۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له په‌راوێزی به‌شداریكردنیان له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك كه له شاری ئه‌نتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵییان كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، شه‌یبانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ورده‌كارییه‌كانی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سووریا و باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و بونیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیجی گم له نێوان دیمه‌شق و واشنتن له‌گه‌ڵ ڕوبیۆ تاوتوێ كردووه.
سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای محەممەد بن سەلمان، جێنشنینی سعوودییە، بڕیاری داوە هەموو سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت.