عه‌لی حوسێن: په‌یامی سه‌رۆك بارزانی په‌یامی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یامی سه‌رۆك بارزانی تایبه‌ته و ده‌یه‌وێت بڵێت ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان كه دژایه‌تیی كوردیان كرد، چاره‌نووسیان چی به‌سه‌ر هات.
پێنجشه‌ممه، 15ـی ئایاری 2025، عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌رۆك بارزانی نه‌ك هه‌ر ته‌نیا سه‌رۆكی پارتێكی سیاسییه، به‌ڵكوو كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و خاوه‌نی ئه‌زموونێكی قووڵ و دوورودرێژه له خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕی، بۆیه هه‌ر په‌یامێكی ئه‌و، حیسابێكی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێت.
عه‌لی حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گوزارشتی له ئاشتیی ده‌كرد، به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و بنه‌ماكانی هاوبه‌شی، سازان و هاوسه‌نگیی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كرده‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی زیاتر گوتی، كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ به ته‌نیا مووچه نییه، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ته‌نیا نموونه‌ی به پرسی مووچه و قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هێنایه‌وه، به‌ڵكوو عێراق مووچه‌ی كردووه‌ته‌وه كارتێكی سیاسی.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پارتی به حوكمی خه‌بات و مێژوو و ئه‌زموون به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆك بارزانی سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات، خۆی به به‌رپرسی خه‌ڵكی كوردستان و مافه‌كانیان ده‌زانێت، له به‌رانبه‌ریشدا به‌غدا و لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكه بۆ پارتی، بۆیه په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌كان و دۆسته‌كانی كورد و وڵاتان ڕوون بوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه، دۆخی عێراق به‌و شێوه‌یه نییه، كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به شێوازی ئێستایان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن. كورد و پارتی له به‌رانبه‌ردا به‌رده‌وام به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق كردووه، له كاتێكدا ده‌یانتوانی كۆسپ بۆ ئه‌و وڵاته و حكوومه‌ته‌كه‌ی دروست بكه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد، پێگه‌ی كورد نه‌ك لاواز نییه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك له هاوكێشه هه‌رێمییه‌كان ڕۆڵی نێوه‌ندگیریی ده‌گێڕێت. له باره‌ی فیدراڵیه‌تیی عێراقیش گوتی، به پێی ده‌ستوور فیدراڵه، به‌ڵام له واقیع و مامه‌ڵه‌دا فیدراڵ نییه.
پێنجشه‌ممه، 15ـی ئایاری 2025، سەرۆک بارزانی لە گوتارێکدا، لە ڕێوڕەسمی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییان و لاوان، لەبارەی مووچەی فەرمانبەران، جەختی کردەوە "لەمەودا قبووڵی ناکەین هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، مامەڵە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت. من ئەمە بە ئیهانە بە خوێنی شەهیدان و خەباتی گەلی کوردستان و مێژووی پڕسەروەری ئەم میللەتە دەزانم. ئەم میللەتە بۆ مووچە شۆڕشی نەکردووە. ئەگەر تۆ کەرامەت و ئیرادەت هەبێت، هەموو کاتێک مووچەت دەبێت، بەڵام ئەگەر کەرامەت و ئیرادەت نەما، پارە چ قیمەتی هەیە."
سەرۆک بارزانی جەختی لە پێویستی چارەکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی کردەوە و گوتی "نابێت هەموو مانگێک، بگوترێت، فڵان کەس ئیمزای لەسەر خەرجکردنی مووچە کرد یان نەیکرد، بۆ ئێمە دەرۆزەچین لەبەر دەرگای ئەوان؟ ئەوانەی هەموو ئامانجیان مووچەیە، با بچێتە لایان و هەر چ بڕیارێک دەدات، با بیدات. ئەوانەی کەرامەت و ئیرادەیان لا مەبەستە، پاراستنی مێژووی پڕ سەروەری شەهیدانی کورد و کوردستانیان لا مەبەستە، ئەوانیش بڕیاری خۆیان دەدەن."