میدڤیدیڤ: هه‌ر دانوستانێكی شكستخواردوو، جه‌نگ به‌ره‌و خراپتر ده‌بات

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ر دانوستانێكی شكستخواردوو، جه‌نگ به‌ره‌و خراپتر ده‌بات؛ ده‌شڵێت، هه‌ر جه‌نگێكی له‌م شێوه‌یه وا ده‌كات، لایه‌نی دیكه تێیدا به‌شدار بن.
شه‌ممه، 17ـی ئایاری 2025، دیمیتری میدڤیدیڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی ڕووسیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) ڕایگه‌یاند، هه‌ر دانوستانێكی شكستخواردوو، دۆخی جه‌نگ به‌ره‌و خراپتر ده‌بات و خراپتربوونی دۆخی جه‌نگیش وا ده‌كات چه‌كی نوێ و لایه‌نی دیكه تێیدا به‌شدار بن و زیانی زۆر گه‌وره‌تری لێ بكه‌وێته‌وه.
دیمیتری میدڤیدیڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌وانه‌ی هۆشداریی ده‌ده‌نه ڕووسیا له باره‌ی ئه‌گه‌ری كۆتاییهاتنی دانوستانه‌كان، با بزانن مەرج نییە دانوستانەکان ببێتە هۆی وەستانی شەڕ و جه‌نگه‌كان.
مێدڤێدێڤ گوتووشیه‌تی، ئەو دوژمنانەی ڕووسیا کە هۆشداری پێ ده‌ده‌ن، پێویستە شتێکی زۆر سادەیان لەبیر بێت، ئەویش دانوستانەکان خۆیان نابێنە هۆی وەستانی شەڕ و پێکدادانەکان، هه‌روه‌ها دانوستانە شكستخواردووهكانیش دەتوانن قۆناغێکی ترسناکتری شەڕیان لێ بکەوێتەوە.
پێشتریش ڕۆلاند پۆپ، مێژوونووسی سویسری هۆشدارییه‌كه‌ی فریدرك مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیای لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بەرلینر زایتونگ، كه ئاراسته‌ی ڕووسیای كردبوو، بە بەڵگەی بێهێزی ناو بردبوو.