په‌یماننامه‌ی جیهانیی بۆ پاراستنی شكۆی به‌ساڵاچووان به به‌شداریی 'ئه‌نجوومه‌نی دانایانی موسڵمانان' واژۆ كرا

ئه‌نجوومه‌نی دانایانی موسڵمانان به‌شداریی له په‌یماننامه‌یه‌كی جیهانیی ده‌كات بۆ پاڵپشتیكردنی به‌ساڵاچووان و پاراستنی شكۆ و كه‌سایه‌تییان؛ ئه‌م په‌یماننامه‌یه یه‌كه‌مینه له سه‌رده‌می پاپای نوێی ڤاتیكان.
شه‌ممه، 17ـی ئایاری 2025، هه‌ر یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی دانایانی موسڵمانان و ئه‌كادیمیای پاپا بۆ ژیان له ڤاتیكان و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ خانه‌نشینان (AARP) له یه‌كه‌م چالاكی فه‌رمی له سه‌رده‌می لیوی چوارده‌یه‌م، پاپای نوێی ڤاتیكان، په‌یماننامه‌ی پشتگیری و پاراستنی به‌ساڵاچووان و پاراستنی شكۆ و ڕێزیان ده‌ست پێ كرد.
ئه‌م په‌یماننامه‌یه چوارچێوه‌ی دیدگه‌یه‌كی هاوبه‌شه و سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر به‌هێزكردنی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی به‌ساڵاچووان و مافی سه‌ربه‌خۆیی و پاراستنیان له هه‌موو جۆره جیاكارییه‌ك.
ئه‌م په‌یماننامه‌یه كه محه‌ممه‌د عه‌بدولسه‌لام، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی دانایانی موسڵمانان و ڤینشێنزۆ پالیا، سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای پاپا بۆ ژیان، میخیا مێنته‌ر جۆردان، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاریی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ خانه‌نشینان واژۆیان له‌سه‌ر كردووه، هه‌وڵێكه بۆ دابینكردنی ئه‌و میكانیزمانه‌ی به‌ساڵاچووان ده‌توانن له میانه‌یانه‌وه بڕیاری گونجاو بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان بده‌ن و بتوانن ده‌ستیان به چاودێری و سه‌رپه‌رشتیی ته‌ندروستییه‌كی باش ڕابگات و ڕه‌چاوی بژارده كه‌سییه‌كانیان بكات.