مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکات
له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه پیرۆزبایی لێ‌كردن

K24 – هه‌ولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی جیاوە، پیرۆزبایی لە یازدە قوتابی یەکەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی (زانستی - وێژەیی – پیشەیی - ئیسلامی) بۆ ساڵی 2019-2020 لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان کرد .
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یەک بە یەکی یەکەمەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن کە توانیویانە سەرەڕای دۆخی سەختی ئابووری و ئەو دۆخەی نەخوازراوەی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە، بەڵام ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیان بەدەستهێناوە و بە پلەی یەکەم دەرچوون.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاكانی بڵاوكرده‌وه و دوو یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ن.
ناوی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان:
* ڤانیا شێركۆ حەسەن فه‌ره‌ج: هه‌ڵه‌بجه - زانستی – كۆی گشتی نمره: 700 به تێكڕای 100.
* له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود: هه‌ڵه‌بجه - زانستی - كۆی گشتی نمره: 700 به تێكڕای 100.
* حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محهمهرهشید: هه‌ولێر – زانستی - كۆی گشتی نمره: 700 به تێكڕای 100.
* ده‌ریا سلێمان عه‌لی تاهیر: دهۆك – زانستی - كۆی گشتی نمره: 700 به تێكڕای 100.
* سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا: هه‌ولێر – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره: 690 به تێكڕای 98.57.
* ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لی: سلێمانی – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره: 690 به تێكڕای 98.57.
* مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل: سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی - كۆی گشتی نمره: 874 به تێكڕای 97.11.
* حه‌سیبه جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان: هه‌ولێر – ئاماده‌ی پیشه‌یی كشتوكاڵ - كۆی گشتی نمره: 827 به تێكڕای 91.89.
* زه‌ینه‌ب عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید: سلێمانی - ئاماده‌ی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار - كۆی گشتی نمره: 760 به تێكڕای 95.
* میر ره‌حیم كه‌ریم حه‌مه ساڵح: سلێمانی - ئاماده‌ی پیشه‌سازی - كۆی گشتی نمره: 750 به تێكڕای 93.75.
* له‌نجه هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان: سلێمانی - ئاماده‌ی بازرگانی - كۆی گشتی نمره: 629 به تێكڕای 89.86.