رێباز حه‌ملان: هه‌ندێك نوێنه‌ری كورد له به‌غدا و په‌رله‌مانتاری كوردستان ده‌ستیان له كێشه‌ی دارایی هه‌رێم هه‌یه
ئاماده‌ین بۆ رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری، رێباز حه‌ملان، رایگه‌یاند، هه‌ندێك له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی كوردستانیش ده‌ستیان له درووستكردنی كێشه‌ی دارایی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه و به خراپی قسه له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام زیان له دارایی هه‌رێم ده‌ده‌ن.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی "كوردستان24"، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی "حاكم فه‌رهاد"دا رێباز حه‌ملان گوتی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كابینه‌ی نۆیه‌م له سه‌ره‌تای درووستبوونییه‌وه هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕیوه. به تایبه‌تی كێشه‌ی مووچه‌خۆران و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
گوتیشی: "حكومه‌تی عێراق له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار ئاماده‌ی رێككه‌وتن نییه، هۆكارێكیان سیاسییه، به‌شێك له لایه‌نه‌كان پشتیوانی له كازمی ناكه‌ن بۆ ناردنی پشكی هه‌رێم. هۆكاری دووه‌میان، كێشه‌ی داراییه، چونكه پرسی كۆرۆنا یه‌كێكه له پرسه سه‌ره‌كییه‌كان و جگه له‌وه‌ی گرفتێكی ته‌ندرووستییه، كێشه‌ی داراییشی درووستكردووه. هۆكاری سێیه‌میان ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی كوردستانیش ده‌ستیان له‌و كێشه‌یه هه‌یه و به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام زیان له دارایی هه‌رێم ده‌ده‌ن، له كاتێكدا ده‌توانین كێشه‌كانی خۆمان له ناوخۆ باس بكه‌ین و پێویست ناكات له به‌غدا ئه‌و قسانه بكه‌ن، پێویسته ئه‌و نوێنه‌رانه له به‌غدا داكۆكی له مافه‌كانی هه‌رێم بكه‌ن، له پێناو خه‌ڵكی كوردستان".
روونیشیكرده‌وه، هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و گوتی: "هه‌تا ئه‌م كاتانه هه‌موو داواكارییه‌كانی حكومه‌تی عێراق كه خراونه‌ته‌ڕوو، ئێمه پێیان رازی بووین. ئه‌مڕۆش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، شاندی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بچێته‌وه به‌غدا بزانین بۆ ئه‌و پاره‌یه نانێرن".
سه‌باره‌ت به رۆڵی نه‌رێنی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كورد له به‌غدا، كه دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، رێباز حه‌ملان گوتیشی: "پێم وایه ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی به‌و جۆره كار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر رێزی خوێنی شه‌هیدان و قوربانیانی چه‌ندین ساڵی رابردووی كوردستانیان بگرتایه به‌و جۆره ئیشیان نه‌ده‌كرد. هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو كابینه‌كان ئه‌و به‌ڕێزانه بانگ كراوون و هه‌موو زانیارییه‌ك خراوه‌ته به‌رده‌ستیان و به شه‌فافی پرسی نه‌وتیان بۆ روونكراوه‌ته‌وه. ئاماده‌ییمان ده‌ربڕیوه بێن وردبینی له سه‌رجه‌م داهاته‌كانی نه‌وت و خاڵه سنوورییه‌كان و داهاتی ناوخۆ بكه‌ن. بۆ حكومه‌تی عێراقیش ئه‌و ئاماده‌ییه ده‌ربڕاوه".
له باره‌ی ئامانجی به‌غدا گوتی: "ئامانجی به‌غدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كیانی هه‌رێمی كوردستان و مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ هه‌رێم وه‌ك پارێزگاكانی عێراق، ئه‌مه‌ش به هیچ جۆرێك جێی قبوڵ نییه. ئێمه له‌سه‌ر كیانی هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك سازش ناكه‌ین".
رێباز حه‌ملان باسی له‌وه‌ش كرد، به‌غدا ره‌چاوی ده‌ستوور ناكات و گوتی: "ئه‌و ده‌ستووره‌ی له عێراق هه‌یه، سه‌رجه‌م دانیشتوانی عێراق ده‌نگیان پێداوه، هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له‌م ده‌ستووره، كارێكی نایاسایی و ناته‌ندرووسته و پێكه‌وه‌ژیان له عێراق تێكده‌دات. ئه‌وانه واده‌كه‌ن، ئێمه بیر له رێگه‌ی دیكه بكه‌ینه‌وه. له رابردووش‌دا ئێمه ریفراندۆممان كرد و ئه‌وان پێی نیگه‌ران بوون. پرسی ناوچه‌كێشه له‌سه‌ره‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بووه، پرسی پێشمه‌رگه و ده‌رمان و گه‌نمی جوتیاران چاره‌سه‌ر نه‌بوونه".
له باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستانه‌وه، رێباز حه‌ملان گوتی: "پێش هه‌موو شتێك ئێمه له هه‌رێم ده‌بێت له پرسه‌كانی مووچه و شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوهه‌ڵوێست بین. سێ لایه‌ن كابینه‌یان پێكهێناوه، تا ئێستاش لایه‌نه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بریكاری وه‌زیرێك، به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی، له كاتێكدا ئه‌م حكومه‌ته هی هه‌موومانه ده‌بێت پشتیوانی بكه‌ین. ئێمه ئێستا 350 ملیۆن دۆلارمان له داهاتی ناوخۆ و نه‌وت له‌به‌رده‌سته. مووچه پێویستی به 755 ملیۆن دۆلاره، بۆیه پێویستمان به ناردنی ئه‌و پشكه‌ی به‌غدا هه‌یه و ده‌بێت به‌شێكیشی قه‌رز بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له سۆشیال میدیا موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌سه‌ر حكومه‌تدا كرا، له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه كه خۆیان له حكومه‌ت به‌شدارن، ئه‌مه به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقییه له‌سه‌ر شانی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت، ده‌بێت به‌رپرسیارێتی له هه‌موو كاته‌كان له ئه‌ستۆ بگرین. ئه‌مه به‌رپرسیارێتی ئۆپۆزیسیۆنیشه. چونكه كێشه‌یه‌ك هه‌بێت هی هه‌موو هه‌رێمی كوردستانه. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌مان نه‌فه‌س له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه كار ده‌كات. حكومه‌ت هی هه‌مووانه و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ناوچه‌كان نه‌كراوه".