لە ئەڵمانیا کەسێک بە گۆپاڵی سەر بە خەنجەر پێنج کەس بریندار دەکات

لە شاری بیلیفێلدی ئەڵمانیا، پەنابەرێکی سووری لە بەردەم یانەیەکەی شەوانە ، بە گۆپاڵێکی سەر بە خەنجەر هێرش دەکاتە سەر میوانانی یانەکەی شەوانە و پێنج کەس بریندار دەکات، ژیانی دوو بریندار لە مەترسیدایە. 

پۆلیسی شارەکە ڕایدەگەیەنێت:  تۆمەتبارەکە توانیویەتی ڕابکات و پاڵنەرەکانی پشت هێرشەکەش هێشتا نادیارن. 

ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاوی کردۆتەوە کە تۆمەتبارەکە بە چەقۆو گۆپاڵێکی سەر بە خەنجەر بە شێوەیەکی هەڕەمەکی پەلاماری ئاهەنگگێڕانی یانەیەکی شەوانەی لە ناوەڕاستی شارەکە داوە. 

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەکە، ئاهەنگگێڕان، هاندەرانی تۆپی بوونەو ڕووبەڕووی هێرشبەرەکە بوونەتەوەو برینداریان کردووە، بەڵام توانیویەتی هەڵسێتەوەو ڕابکات و خۆی ونکردووە. 

بەپێی ڕۆژنامەی بیڵد، هێرشبەرەکە جانتایەکی لێ بەجێماوە کە چەک و قوتویەکی پڕ لە ماددەی سوتێنەری تێدا بووە لەگەڵ ناسنامەی پەنابەرێکی خەڵکی سوریا کە پێشتر پلانی هێرشەکەی داناوە.