عێراق ڕیزبەندی سێیەمی جیهانی گرتووە لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان

عێراق لە لوتکەی پۆلیسی جیهانیدا، بۆ بەرەنگاربوونەوە و کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان، لە ئاستی جیهان و کۆی 138 وڵات، پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی داوە، بە هەوڵ و شەونخونیی ڕۆڵە قارەمانەکان و دڵسۆزیان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، عێراق چووەتە ڕیزبەندی وڵاتە پێشەنگ و پێشکەوتووەکان، ئێستا عێراق لە نێو 138 وڵات و 205 ڕێکخراوی حکوومەتی و ناحکوومەتی توانیویەتی پلەی سێیەمی جیهان بگرێت.

بە گوێرەی ئەو پۆلێن و ڕیزبەندییەی بۆ وڵاتان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بڵاو کراوەتەوە، هیندستان لە پلەی یەکەمی جیهان و جەبەل ئەسوەد "مۆنتی نیگرۆ" لە پلەی دووەم دێن، دوای ئەوانیش عێراق پلەی سێیەمی گرتووە، ئەمەش بەپێی ئەو پۆلێنەی لە دووەمین لوتکەی پۆلیسی جیهانی دانراوە، کە لەلایەن پۆلیسی دوبەی ڕێکخرا بوو.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment