ئێران وەڵامێکی توندی ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا دەداتەوە

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەبارەت بەناوهێنانی سێ دوورگە کێشە لەسەرەکانی کەنداو، وەڵامێکی توندی ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا دەداتەوە و ئامۆژگاریی ئەندامانی کۆمکارەکە دەکات، لە بری بانگەشەی بێبنەما، هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی ناوچەکە بدەن.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، لە زاری ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، ئەو بانگەشەیەی لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عەرەبی بەغدا، سەبارەت بە دوورگە کێشە لەسەرەکانی کەنداو، تونبی گەورە، تونبی بچووک و ئەبو مووسا هاتووە، ڕەت کراوەیە و قبووڵ نەکراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردووەتەوە، ئەو سێ دوورگەیە بەشێکی دانەبڕاون لە خاکی ئێران و دەڵێت: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر بانگەشەیەک بۆ خاوەندارێتی ئەو دوورگانە، بە پێچەوانەی بنەماکانی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕێزگرتن لە یەکێتیی خاک و سەروەریی وڵاتەکەی لە قەڵەم دەدات؛ هەربۆیە وروژاندنی ئەم بابەتە لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عەرەبی، قبووڵکراو نییە.
هەروەها ئاماژەی داوە، ئێران ئامۆژگاریی کۆمکاری عەرەبی دەکات لە داڕشتنی هەڵوێستەکانیدا، بۆ ئەوەی ڕاستییە مێژووی و جوگرافییە نەگۆڕەکان لەبەرچاو بگرن و هەوڵی لێکگەیشتن و باشترکردنی پەیوەندیی وڵاتانی ناوچەکە بکەن، نەک بانگەشەی بێبنەما بکەن.
شه‌ممه 17ـی ئایاری 2025، 34ـه‌مین لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له له‌كۆشكی حكوومی له به‌غدا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب و سكرتێری ڕێكخراوه جیهانییه‌كان تێیدا به‌شداربوون. له لوتكه‌كه‌دا كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، پرسی غه‌ززه و سووریا، كێشه‌كانی لوبنان و هێرشه‌كانی ئیسرائیل، دۆخی یه‌مه‌ن و چه‌ند پرسێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ کرد.