هاووڵاتیانی غەززە: هه‌مو شتێك كۆتایی هات و برسییەتی هه‌موو خه‌ڵكی گرتووه‌ته‌وه
له غه‌ززه چیتر برسیەتی هه‌واڵ نییه، به‌ڵكو واقعێكی ڕۆژانه‌ی ئه‌و خێزانانه‌یه، كه چادره‌كانیان بوونه‌ته گۆڕستان. ئه‌و برسییەتیەش له پشت داخستنی ده‌روازه‌كانه‌وه بۆیان هاتووه و سفرهكانیانی بێخۆراك كردووه، جگه له پارچه نانێكی وشك، دایكان هیچ شتێكی دیكه نادۆزنه‌وه كه به‌سه‌ر منداڵه بێدهنگهكانیاندا دابه‌شی بكه‌ن.
ڕه‌غد شێخ عه‌لی، هاووڵاتی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هه‌رزانترین شت سه‌وزه‌یه، كیلۆی به 20 تا 30 شیكله، ئێمه ناتوانین بیخۆین، ته‌نها ده‌مانه‌وێت بژین، به‌یانی منداڵان داوای نانی به‌گۆشت و مریشك ده‌كه‌ن، له‌كوێ بیهێنین؟ ته‌نیا ده‌مانه‌وێت شتێك هه‌بێت پێیانی بده‌ین، هه‌ندێك جار نانیش نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت، به سێ كه‌س نانێكی بچووك، یانیش هه‌ر كه‌سێك به نیو نان تا ڕۆژی دواتر، کێ ده‌توانێت شه‌و و ڕۆژێك به نیو نانی بچووك به‌رگه بگرێت؟
له‌سه‌ر زه‌وی منداڵان به جلێكی شڕەوە سه‌رقاڵی هه‌ڵگرتنی ئه‌و ده‌نكه برنجانهن، كه له‌ناو خۆڵدا بڵاو بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك بڵێت مرواری ونبوویان دۆزیوه‌ته‌وه، كاریگه‌ریی برسیەتی له چاوه‌كانیان پێویست به شرۆڤه‌كردن ناكات، هه‌رچی له بازاڕهكانیشه، خواردن زۆر گرانه و یه‌ك كیلۆ په‌تاته‌ی خه‌ونه‌كانیان بووه‌ته 30 شیكل، لێره له بازاڕی خان یونس، له‌گه‌ڵ گیرفانی به‌تاڵ ته‌نها سهوزەییهكی كه‌م و بێكهڵكیش له‌سه‌ر مێزه ژه‌نگاوییه‌كان ده‌رناكه‌وێت.
عه‌لاء راغب، هاووڵاتی گوتی: ناتوانم یه‌ك كیلۆ ته‌ماته بۆ منداڵه‌كانم بكڕم، ناتوانم كیلۆیه‌ك په‌تاته‌ش بكڕم، چونكه هیچ كارێك نییه و یه‌ك كیلۆ په‌تاته بووه‌ته 30 شیكل، منداڵه‌كانمانی له خواردنی په‌تاته و ته‌ماته بێبه‌ش كردووه، واتا هه‌مو شتێك كۆتایی هات و برسییەتی هه‌موو خه‌ڵكی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وان به مه‌به‌ست ئێمه‌یان برسی كردووه!
ئه‌م كوڕه هه‌وڵ ده‌دات به ده‌سته له‌رزۆكه‌كانی له‌ناو خۆڵه‌مێشدا، نانێك له‌سه‌ر فڕنێكی قوڕین دروست بكات، نانه‌كه‌ش له‌ژێر ده‌ستیدا پارچه پارچه ده‌بێت، جگه له قوڕ، منداڵان هیچ یاریگایه‌ك نابینن، هیچ یارییه‌كیش جگه له نانی كه‌م، كه نه‌قه‌ڵه‌و و نهتێری ده‌كات.
هاووڵاتیەکی دیکە بەناوی وه‌سیم فه‌رحانه، دەڵێت: خه‌ریكه دوو ملیۆن و نیو فه‌ڵه‌ستینی له‌برسان ده‌مرن، ئێره غه‌ززه‌یه و وا له برسان و لەبەر بێئاوی و بێده‌رمانی ده‌مرین، تا ئێستاش داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پایته‌خته ئه‌ورووپییه‌كان ده‌كه‌ین له فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به هاتنی هاوكارییه‌كان بدات، خه‌ریكه منداڵه‌كانمان له‌برسان ده‌مرن و هیچ شتێك نییه.