حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمه‌ریکی گرێبەستێك بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی میران واژۆ دەکەن

حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمه‌ریکی گرێبەستێك بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی میران واژۆ دەکەن.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ئێچ كه‌ی ئێن و گرووپی ئۆنێکس لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بە مەبەستی پەرەپێدان بە کێڵگەی غازی میران، گرێبەستیان واژۆ کردووە.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاشکراشی دەکات، له كێڵگه‌كه‌دا مه‌زنده ده‌كرێت هه‌شت ترلیۆن پێ سێجا غازی سروشتی هه‌بێت و ئەم گرێبەستە ڕێگەخۆشکەر دەبێت لە درێژخایەندا داهاتی بگاتە 40 ملیار دۆلار.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژەی بەوەش دا، ڕێككه‌وتنه‌كه به چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت و له پلاندایه به‌رهه‌مهێنانی غاز بۆ خواستی ناوخۆیی به‌كار بێت و په‌ره‌پێدان بە کێڵگەی غازی میران بۆ پشتیوانیكردنه له خواستی وزه و گه‌شه‌پێدانی ئابووری.
ئاشکراشی دەکات، یه‌ده‌گی كێڵگه‌ی میران به‌شێك ده‌بێت له ئاسایشیی وزه‌ی ناوچه‌كه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له پێكه‌وه‌كاركردنی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بەردەستکردنی تواناکانی هەرێمی کوردستان لە بواری وزەدا.
ڕەسڵ فریمەن، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئێچ كه‌ی ئێن له‌م باره‌وه ڕایگەیاندووه، ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ كۆمپانیا ئەمه‌ریکییەکان و ئایینده‌ی ناوچه‌كه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه.