پوتن په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ بە گفتوگۆیه‌كی ڕاشكاوانه و تا ئه‌وپه‌ڕی سوودبه‌خش ناو ده‌بات

سه‌رۆكی ڕووسیا ورده‌كاریی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات و به گفتوگۆیه‌كی ڕاشكاوانه و تا ئه‌وپه‌ڕ سوودبه‌خش ناوی ده‌بات.
دووشه‌ممه، 19ـی ئایاری 2025، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاندووه. هاوكات سوپاسی هه‌وڵه‌كانی تره‌مپی كرد بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه ڕاسته‌وخۆكانی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا.
ڤلادیمێر پوتن جه‌ختیشی كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوانیان به هه‌موو پێوه‌رێك ڕاشكاوانه و زۆر سوودبه‌خش بووه و به تره‌مپی گوتووه، ڕووسیا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئاشتی قسه‌ی جیددی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتیی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا بێته ئاراوه. ئاماژەشی دا، ڕووسیا و ئۆکرانیا دەبێت لە هەندێک بەشی خۆیان خۆشبن و سازش بکەن.
پوتن گوتیشی ترەمپ ئاماژەی بەوە دا کە رووسیا لاینەگری ئاشتییە و دەیەوێت پرسی ئۆکرانیا چارە بکات.
پوتن له باره‌ی كۆبوونه‌وه و دانوستانه‌كانی شاندی ڕووسیا و ئۆكرانیا له ئیستانبوڵ باسی لەوەش کرد، به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و به ئاراسته‌یه‌كی دروست هه‌نگاو ده‌نێت.
دۆناڵد تره‌مپ ڕووسیا و ئۆكرانیا دانوستانه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆری کۆمەڵایەتی تروس لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنەکەی لەگەڵ پوتن نووسویەتی: دوای دوو کاتژمێر پەیوەندییە تەلەفۆنەکەم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا زۆر بە باشی کۆتایی هات.
هەروەها ئاماژەشی داوە، ئۆکرانیا و ڕووسیا دەستبەجێ دەست بە دانوستانەکانیان بۆ ئاگربەستی نێونیان و بەتایبەت کۆتاییهێنان بە جەنگ دەکەن. جەختیشی کردووەته‌وه، دانوستانەکان بە شێوەی دووقۆڵی دەبێت، چونکە هیچ لایەنێک زیاتر لەوان ئاگادری وردەکارییەکان و ڕووداوەکان نین.
گوتیشی: ڕووسیا دوای کۆتاییهێنان بە جه‌نگه‌كه، دەیەوێت بازرگانییەکی گەورە لەگەڵ ئەمەریکا بکات، کە ئەمەش دەبێتە دەرفەتێکی مەزن بۆ ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی ڕێژەی هەلی کار و داهاتەکەی بەرز بکاتەوە. هاوکات ئۆکرانیاش سوودێکی زۆر لەو بازرگانییە دەبینێت، بەتایبەت لە بونیاتنانەوەی وڵاتەکەی.
باسی لەوەشکرد، سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، ئۆرسولا ڤۆندێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، فریدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ئەلێکساندەر ستوب، سەرۆکی فینلاند لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیام ئاگادار کردوونەتەوە. هاوکات ڤاتیکان بە نوێنەرایەتی پاپا، ئامادەی خۆی بۆ میوانداریکردنی دانوستانەکان پیشان دا.
کرێملن
یوری ئوشکاڤۆ، یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی پەیوەندییەکەی ترەمپ و پوتن ڕایگەیاند، هەردووک سەرکردەکە باسییان لە ئاڵوگۆری نۆ زیندانی ئەمەریکا و ڕووسیا کرد.
ئاماژەشی دا، پوتن و ترەمپ دەیانویست پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و واشنتن بەهێزتر بکەن. گوتیشی دۆناڵد ترەمپ بە ڤلادیمێر پوتنی ڕاگەیاند، هەرکاتێک ویستی دەتوانێت پەیوەندی پێوە بکات.
بەگوێرەی لێدوانەکانی یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنەکەدا باس لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا کراوە.
یوری ئوشکاڤۆ جەختیشیکردەوە، دوای جەنگەکە ترەمپ دەیەوێت ڕووسیا وەکوو وڵاتێکی کاریگەری لە کەرتی بازرگانی و هاوبەشێکی ئابووری ئەمەریکا ببینێت.
ئۆکرانیا
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئاگربەست بەو شێوەیەی دۆناڵد ترەمپ پێشنیازی کردووە پێویستە.
هەروەها ئاماژەشی داوە، ئەگەر لەگەڵ ڕووسیا نەگەیشتینە ئاگربەست، ئەوە دەبێت سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتە بسەپێنن. جەختیشی کردووتەوە، داوی لە ترەمپ کردووە بەبێ ئۆکرانیا هیچ بڕیارێک لە بارەی داهاتووی وڵاتەکە نەدات.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی، لەسەر زاری بەرپرسێکی نزیک لە سەرۆکی ئۆکرانیا بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ بەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنەکەی بۆ سەرۆکی ڕووسیا، 10 بۆ 15 خوولەک قسەی لەگەڵ زێلێنسکی کردووە.
گوتیشی: هەڵوێستی ئێمە بەرانبەر کۆتاییهێنان بەو جەنگە ڕوونە، بەڵام لە هەوڵوێستی ڕووسیا دڵنییانین. دووپاتیشی کردووە ئۆکرانیا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی وڵاتەکەی پاشەکشی ناکەت.
ئەورووپا
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا و سەرکردەکانی ئەورووپا، پێشوازییان لە پێشنیازەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ میوانداری لە شاندی ئۆکرانیا و ڕووسیا کرد.
فریدریک مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەورووپا لە ڕێگەی سەپاندنی سزاکانی سەر مۆسکۆ، فشارەکانی بۆ سەر ڕووسیا زیاد دەکات.
ئۆرسولا ڤۆندێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا گوتی: سوپاسی هەوڵە بێ وەچانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنا بە جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا دەکەم.