حووسییه‌كان قه‌ده‌غه‌ی ده‌ریاییان خسته سه‌ر به‌نده‌ری حه‌یفای ئیسرائیل

گوته‌بێژی سه‌ربازیی حووسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، قه‌ده‌غه‌یه‌ی ده‌ریاییان خستووه‌ته سه‌ر به‌نده‌ری حه‌یفای ئیسرائیل له به‌رانبه‌ر په‌ره‌سندنی شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه.
دووشه‌ممه، 19ـی ئایاری 2025، یه‌حیا سه‌ریع، گوته‌بێژی سه‌ربازیی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی ده‌ریاییان خستووه‌ته سه‌ر به‌نده‌ری حه‌یفای ئیسرائیل له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و ئه‌و تاوانه‌ی ڕۆژانه دژی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كرێت.
یه‌حیا سه‌ریع ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل سزای برسیكردن به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی غه‌ززه په‌یڕه‌و ده‌كات و هه‌موو جۆره گه‌مارۆیه‌كی خستووه‌ته سه‌ر كه‌رته‌كه، بۆیه له وه‌ڵامدا بڕیاریان داوه قه‌ده‌غه‌ی ده‌ریایی بخه‌نه سه‌ر به‌نده‌ری حه‌یفا.
گوته‌بێژی سه‌ربازیی حووسییه‌كان ده‌شڵێت، ئه‌م بڕیاره‌یان دوای سه‌ركه‌وتنی بڕیاره‌كه‌ی دیكهیانە به سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر به‌نده‌ی ئوم ڕه‌شاش و له‌كاركه‌وتنی.
سه‌ریع گوتووشیه‌تی، له‌سه‌ر هه‌موو كۆمپانیاكان پێویسته كهشیتییهكانیان له بهندهرهكهیه یاخود به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كه ئاراسته‌یان گرتووه، ئه‌م بڕیاره به هه‌ند وه‌ربگرن.