کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا لە ئاستێکی بەرزدان

کۆنسولی گشتیی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، هاوکارییەکانمان بۆ کوردستان تەنیا لە ڕووی سەربازییەوە نییە، بەڵکو دەستپێکێکی نوێیە بۆ پرۆژەکانی دیکە لە بوارە جیاوازەکاندا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی ئایاری 2025 تۆماس سانسۆنی، کۆنسولی گشتیی ئیتاڵیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "سوپاسی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەکەم کە بەردەوام بوو لە کارکردن لەگەڵمان و هاوبەش بوون، ئامادەکاریمان کردووە بۆ بەخشینی دەرمان بە شێوەیەکی ئاست بەرز.

کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا گوتی: بیرۆکەی ئەم بەخشینە لەلایەن ڕاوێژکاری تەندروستی خۆیان لە ئیتاڵیا و هاوکارەکانیان پێشنیار کراوە و ژمارەیەک پزیشکی هێزەکانی ئیتاڵیاش لێرە ئامادەن.

تۆماس سانسۆنی جەختی لەوەش کردەوە "ئەم دەرمانانە یارمەتیدەرێکی گەورە دەبن بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان و نزیکیی گەلانی ئیتاڵیا و کوردستان دەردەخات. هاوکات نیشانەی ئەوەیە کە ئیتاڵیا چەندە بایەخ بە کوردستان دەدات".

کونسوڵی ئیتاڵیا هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی ئیتاڵیا لە کوردستان ئامادەن بەبێ ئەوەی هەست بە ماندوێتی بکەن، ئەم هاوکارییەش سەرەتای پڕۆژەی زیاترە. هەروەها گوتیشی: ئه م هاوکارییه ته نیا له بواری سەربازیدا نییه، ڕەنگە بتوانین لە بوارەکانی دیکەشدا هاوکاریی کوردستان بکەین، ئەوەش نیشنادەری ئەو برایەتییە کە لە نێوان ئێمە و کوردستاندا هەیە."

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment