ئیبراهیم كاڵن و ئه‌حمه‌د شه‌رع 'چه‌كدانانی یه‌په‌گه'ـیان تاوتوێ كرد

سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا سه‌ردانی سووریا ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و چه‌كدادانی یه‌په‌گه و چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌كه‌ن.
سێشه‌ممه، 20ـی ئایاری 2025، مێدیای توركی بڵاوی كرده‌وه، ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) سه‌ردانی سووریای كرده‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و حوسێن سه‌لامه، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سووریا كۆ بووه‌ته‌وه.
سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند، کاڵن دوێنێ سه‌ردانی سووریای كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته باسیان له چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هه‌ردوولایان كردووه.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته ڕوو، لە دیدارەکەدا وێڕای باسکردن لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا، هەروەها جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاک و سەرەوەری و سەقامگیریی سیاسیی سووریا و پشتیوانی تورکیا بۆ ئەو وڵاتە کراوەتەوە.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له چه‌كدانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و تێكه‌ڵكردنی به سوپای فه‌رمی سووریا كراوه. بوونی كه‌مپ و زیندانییه‌كانی تایبه‌ت به چه‌كداران و خێزانه‌كانی داعش، یه‌كێكی دیكه بوو له‌و پرسانه‌ی گفتوگۆیان له باره‌وه كردووه.
به پێی مێدیای توركی، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا و هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر سووریا و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش و گەڕانەوەی خۆبەخشانەی پەنابەرانی سووریا بۆ وڵاتەکە چه‌ند پرسێكی دیكه بوون كه له نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كراون.