ئەمەریکا: ڕەنگە سووریا لە چەند هەفتەیەکی دیکەدا دابەش ببێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لەبارەی دۆخی سووریا هۆشداریی دەدات و دەڵێت: ڕەنگە حکوومەتەکەی ئەحمەد شەرع نەک چەند مانگێک، بەڵکو چەند هەفتەیەک لە ڕووخانەوە دوور بێت.
سێشەممە 20ـی ئایاری 2025، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هۆشداریی لە تێكچوونی دۆخی سووریا دا و گوتی: هەڵسەنگاندنی ئێمە بۆ دۆخەکە ئەوەیە؛ بە ڕەچاوکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی حکوومەتەکەی ئەحمەد شەرع بووەتەوە، ڕەنگە چەند هەفتەیەک نەک چەند مانگێک لە ڕووخانەوە دوور بێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕەنگە ئەو ئاڵنگارییانە، سووریا بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی وێرانکەر ببات و وڵاتەکە دابەش بکات.