بایدن له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه مامه‌ڵه‌ی خراپی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت

پارێزه‌رێكی مافه مه‌ده‌نییه‌كان له وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕه‌نگه هاوژینی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه به‌ساڵاچووه، ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه.
سێشه‌ممه، 20ـی ئایاری 2025، لیۆ تێریل، پارێزه‌ری مافه مه‌ده‌نییه‌كان له وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ڕه‌نگه جیل بایدن، هاوژینی جۆو بایدن، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپی له‌گه‌ڵ بایدن كه به‌ساڵاچوو، ڕووبه‌ڕووی دادگاییكردن ببێته‌وه.
لیۆ تێریل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، جیل باش ده‌زانێت و ئاگاداری ئه‌وه‌یه بایدنی هاوسه‌ری به‌ساڵاچووه و كێشه‌ی ته‌ندروستیی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستاش هانی ده‌دات خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێرێته‌وه، ئه‌مه‌ش مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی به‌ساڵاچوو و به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی ده‌كه‌وێته سه‌ر.
یه‌كشه‌ممه، 18ـی ئایاری 2025، بڵاو كرایه‌وه، بایدن پشكنینی بۆ كراوه و ده‌ركه‌وتووه تووشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بووه، به‌ڵام ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌كی كارا چاره بكرێت.
شه‌ممه، 17ـی ئایاری 2025، هه‌ر یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی دانایانی موسڵمانان و ئه‌كادیمیای پاپا بۆ ژیان له ڤاتیكان و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ خانه‌نشینان (AARP) له یه‌كه‌م چالاكی فه‌رمی له سه‌رده‌می لیوی چوارده‌یه‌م، پاپای نوێی ڤاتیكان، په‌یماننامه‌ی پشتگیری و پاراستنی به‌ساڵاچووان و پاراستنی شكۆ و ڕێزیان ده‌ست پێ كرد.
ئه‌م په‌یماننامه‌یه چوارچێوه‌ی دیدگه‌یه‌كی هاوبه‌شه و سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر به‌هێزكردنی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی به‌ساڵاچووان و مافی سه‌ربه‌خۆیی و پاراستنیان له هه‌موو جۆره جیاكارییه‌ك.
ئه‌م په‌یماننامه‌یه كه محه‌ممه‌د عه‌بدولسه‌لام، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی دانایانی موسڵمانان و ڤینشێنزۆ پالیا، سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای پاپا بۆ ژیان، میخیا مێنته‌ر جۆردان، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاریی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ خانه‌نشینان واژۆیان له‌سه‌ر كردووه، هه‌وڵێكه بۆ دابینكردنی ئه‌و میكانیزمانه‌ی به‌ساڵاچووان ده‌توانن له میانه‌یانه‌وه بڕیاری گونجاو بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان بده‌ن و بتوانن ده‌ستیان به چاودێری و سه‌رپه‌رشتیی ته‌ندروستییه‌كی باش ڕابگات و ڕه‌چاوی بژارده كه‌سییه‌كانیان بكات.