هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ سوودانی و عه‌للاوی و فالح فه‌یاز كۆ ده‌كاته‌وه

هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ كه له پارته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشی تێدایه به مه‌به‌ستی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نرا.
سێشه‌ممه، 20ـی ئایاری 2025، هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ به ناوی "ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان" پێك هێنرا، كه هه‌ر یه‌ك له ڕه‌وتی فوراته‌ین به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و هاوپه‌یمانی گرێبه‌ستی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تیی فالح فه‌یاز و ئیئتیلافی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی و هاوپه‌یمانی ئیبداعی كه‌ربه‌لا به سه‌رۆكایه‌تیی نوسه‌یف جاسم خیتابی و ته‌جه‌موعی بیلادی سۆمه‌ر و ته‌جه‌موعی ئه‌جیال و هاوپه‌یمانی چاره‌سه‌ری نیشتمانی له خۆ گرتووه.
هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئامانجیان له پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كه پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی دامەزراوەکانی دەوڵەت و دابینکردنی ئامرازەکانه بۆ گەشەپێدانی بەردەوامه.
هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان باسی له‌وه‌ش كردووه، بەرژەوەندیی عێراق و عێراقییەکانیان لە پێش هەموو شتێکەوەیه.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.
بە پێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نزیکەی 28 ملیۆن کەس لەم هەڵبژاردنە مافی دەنگ دانیان هەیە، بە تایبەت بۆ ئەمساڵ لەدایکبووانی 2007ـیش دەنگ دەدەن کە ئەوانیش ملیۆنێک کەس دەبن، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە 330 حزب و پارتی سیاسی لەلایەن کۆمیسیۆن تۆمار کراون و دەبێت هەر هەمووشیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن سەردانی کۆمیسیۆن بکەن، هەروەها زیاتر لە 60 هاوپەیمانیش تۆمار کراون.