مەسرور بارزانی و کۆنگرێسمان برایان هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنگرێسمان برایان ماست
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنگرێسمان برایان ماست

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆ بووه‌وه‌ و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە.

سێشه‌ممه‌، 20ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لەگەڵ کۆنگرێسمان برایان ماست، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆ بووەوە.

له‌ کۆبوونەوەکەدا کۆنگرێسمان ماست سوپاس و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ قوربانییدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی. هەروەها هەموو پشتیوانییەکی بۆ هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزەدا، لەم بارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی و سوودەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagros واژۆی كردووه‌.

 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment