تەندروستی دھۆك داوای قەدەغەی ھاتووچۆ دەكات
تاوتوێی دۆخەكە دەكرێت
K24 - دھۆك
هاوكات لهگهڵ بهرزبوونهوهی ژمارهی تووشبووان، تهندروستی دهۆك له سنووری پارێزگاكهیان، پێشنیازی راگهیاندنی قهدهغهی هاتووچۆی كردووه، له بهرامبهردا پارێزگاری دهۆك دهڵێت "چاوهڕوانی رۆژانی داهاتوو دهكهین، بزانین دۆخهكه بهرهو كوێ دهڕوات و تهشهنهی ڤایرۆسی كۆرۆنا چیی بهسهر دێت".
لەم ماوەی دواییدا رۆژانە زیاتر لە 50 كەس وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دھۆك تۆمار دەكرێن، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكەش داوای راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆ دەكات.
لەبارەی داواكەی تەندروستی، عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆك بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێستا ناتوانین ئەو بڕیارە بدەین، 15ی ئەم مانگە واتە ئەمڕۆ تاوتوێی ئامارەكان و ژمارەی تووشبووان دەكەین، ئەگەر زانیمان تووشبوون بە كۆرۆنا لە ھەڵكشاندایە رێكاری دیكە دەگرینەبەر، بەڵام ئەگەر رێنماییەكان جێبەجێ بكرێن، ئەوا ئاسانكاری زیاتر بۆ خەڵك دەكەین، چونكە دۆخەكە وا دەخوازێت ھاوكاربین لەپێناو ژیانی خەڵك".
د. موئەیەد غالی، سەرپەرشتیاری تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای دھۆك بە كوردستان24ی گوت: "بە بڕوای من قەدەغەی ھاتووچۆ را بگەیەندرێت دۆخەكە باشتر دەبێت، چونكە ئێستا سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دیار نییە".
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی تائێستا ھەزار و 619 كەس لە سنووری پارێزگای دھۆك تووشی كۆرۆنا بوونە، لەو ژمارەیە 11 كەس گیانیان لەدەستداوە و 621 كەسیش چارەسەركراون.
ھ.م