دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەکات

ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستەی دەستپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی ئایاری 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە مادەی (14) لە ڕێنماییەکانی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی ژمارە (2)ی ساڵی 2016، بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پلە باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لێکۆڵینەوەکە تایبەت دەبێت بەو سەروەت و سامانەی کە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی نەیانووسیوە.
ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند "پلەباڵاکان بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی خانەنیشین و ڕاوێژکار و چەندان پلەی دیکەی تێدایە."