ڕاپۆرتێك: عێراق له ساڵی 2024 دووه‌م تووڕه‌ترین وڵاتی جیهان بووه

ڕاپۆرتێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهانیی دێت لە ڕێژەی "تووڕەیی" بۆ ساڵی ڕابردوو؛ ده‌شڵێت، قوبرس پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندیی جیهانیی گرتووه.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئایاری 2025، ماڵپەڕی گالۆپ گڵۆباڵ ئیمۆشنز "Gallup Global Emotions" ڕاپۆرتێكی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهانیی دێت لە ڕێژەی "تووڕەیی" بۆ ساڵی 2024.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ماڵپەڕی گالۆپ گڵۆباڵ ئیمۆشنز باسی له‌وه‌ش كردووه، باكووری قوبرس یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندییه جیهانییه‌كه‌ی گرتووه و دوای ئه‌ویش عێراق و ئینجا ئه‌رمینیا، ئوردن و كۆماری كۆنگۆ پله‌كانی دوو تاوه‌كوو پێنجی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌یان گرتووه.
ڕاپۆرته‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌ك له ڤێتنام، فینله‌ندا، ئیستۆنیا، پورتوگال و مه‌كسیك له پله‌كانی دواوه و كۆتایی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه ڕێژه‌ی تووڕه‌ییان زۆر كه‌مه.
ماڵپەڕی گالۆپ گڵۆباڵ ئیمۆشنز ده‌شڵێت، عێراق كه ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتووه، دوای ئه‌ویش ئوردن، ئینجا لیبیا و پاشان تونس و مه‌غریب و لوبنان و ئیمارات له پله‌كانی دوو تاوه‌كوو حه‌وت دێن له ڕێژه‌ی تووڕه‌یی.