ئێران و ئه‌مه‌ریكا دانوستانه‌كانیان ده‌به‌نه‌وه ڕۆما

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان، کات و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئاشكرا ده‌كات.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئایاری 2025، به‌در بن حه‌مه‌د ئه‌لبوسه‌عیدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان ڕایگه‌یاند، گه‌ڕی پێنجه‌می دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو، 23ـی ئایار له ڕۆما به‌ڕێوه ده‌چێت.
یەکشەممە، 11ـی ئایاری 2025، هەردوو شاندی ئەمەریکا و ئێران، لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، بۆ چوارەمین جار کۆ بوونەوە.
کۆبوونەوەکە، بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوە چوو.
پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمەریکی، بڵاوی کردەوە، گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، زیاتر 3 کاتژمێری خایاندبوو.
لەم بارەیەوە ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بڵاوی کردبووه‌وه، گەڕی ئەم جارەی دانووستانەکان قورس بوون، بەڵام بەسوود بوون بۆ باشتر تێگەیشتن لە هەڵوێستی یەکتر و دۆزینەوەی ڕێگەی گونجاو بۆ چارەکردنی کێشەکان.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوە کردبوو، عوممان کاتی گەڕی داهاتووی دانوستانەکان ڕادەگەیەنێت.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا، ڕایگەیاند: گەڕی ئەم جارەی دانوستانەکان، هاندەر دەبێت بۆ هەردوو وڵات بۆ گەیشتن بە چارەیەکی گونجاو لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران.