نێچیرڤان بارزانی: پشتگيريى ته‌واو له پرۆسه‌ی ئاشتی لە تورکیا دەکەین

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێنجشه‌ممه، 22ـی ئایاری 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى لە ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى توركيا و سه‌رۆكى پارتى داهاتووى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له دیدارەکەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا و سه‌ردانەکەی داوود ئۆغڵو بۆ ناوچه‌کانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
هەروەها، هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا به هه‌نگاو و ده‌رفه‌تێكى مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا، كه ده‌بێ لەده‌ست نه‌درێت و هه‌مووان هاريكار بن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و به‌دیهاتنى ئاشتى، له‌م باره‌يه‌وه، داكۆكييان له ڕۆڵى يارمهتيدەرانهى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ته‌واو له پرۆسه‌كه و سه‌رخستنى دووپات كرده‌وه و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا، هەروەها باسى له گرنگيى ئاشتى و لێكه‌وته ئهرێييهكانى بۆ توركيا و ته‌واوى ناوچه‌كه كرد.
ئەحمەد داوود ئۆغڵو ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركياى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانى به مايه‌ى بايه‌خ و گرنگىی بۆ ئێستا و داهاتووى هه‌ردوولا، له قه‌ڵه‌م دا.
