نەهرۆ ڕواندزی: ڕێککەوتنەکەی سەرۆک وەزیران تەواو دەستوورییە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی ئایاری 2025، نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، تا ئێستا یاسای نەوت غاز نەهاتووەتە ناو پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، تەنانەت ڕێککەوتنی سیاسیشی لەسەر نەکراوە. 

جێگری سەرۆکی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: حکوومەتی فیدراڵی بەدرێژایی 2008وە تاکوو ئەمڕۆ دەیان گرێبەستی کردووە لە بواری نەوت و غاز وەبەرهێنانی و ئەو کێڵگانەی هەیە لەناو پاریزگاکانی عێراقیدا. بەبێ ئەوەی بایەخ بداتە ئەو پاڵاوگانەی لەناو هەرێمی کوردستاندا هەیە.

دەشڵێت: ماددەی 12ـی دەستووری بڕگەی دوو باس لەوە دەکات کە دەبێت هەرێم و بەغدا بەیەکەوە سیاسەتی نەوت بەکار بهێنن تاکوو بتوانرێت بە شێوەیەک هەناردەی دەرەوەی بکەین بۆ ئەوەی گەجینەی عێراق زیاد بکات. 

نەهرۆ ڕواندزی، ڕاشیگەیاند "عێراق تا ئێستا هیچی نەکردووە بۆ کوردستان، بۆیە ئێمە ئەوە بە مافێکی دەستووری دەزانین، ئەو هەنگاوەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کاتی خۆیدا بوو، بابەتێکی تەواو دەستوورییە هیچ نایاساییەکی تێدا نییە."

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment