مەسرور بارزانی: سوپاسی پشتیوانییەکانی ئەمەریکا دەکەم
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمەریکا، سوپاسی پشتیوانییەکانی ئەو وڵاتەی کرد و هاوکات ئاماژەی بە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم بە تایبەتی لە بواری وزە، پرۆژەکانی ڕووناکی و هەژماری من کرد.
پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی: بەڕێز کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەردوو ڕێککەوتننامەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بواری وزە و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە کوردستان دەربڕی.
هەر لەبارەی کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوەش کردووە، سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکام کرد و ئاماژەم بە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دا، بە تایبەتی لە بواری وزە، پرۆژەی ڕووناکی، هەژماری من و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری.
I thanked @SecretaryWright for U.S. support on the energy deals signed with American companies this week.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 22, 2025
These deals are a win for all of Iraq, including the Kurdistan Region.
I also outlined the KRG’s strategy for economic growth, including our roadmap to 24/7 electricity. pic.twitter.com/pA3Kj8v5C9
سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکام کرد و ئاماژەم بە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا، بە تایبەتی لە بواری وزە و پڕۆژەی ڕووناکی و هەژماری من و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 22, 2025