مەسرور بارزانی: سوپاسی پشتیوانییەکانی ئەمەریکا دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمەریکا، سوپاسی پشتیوانییەکانی ئەو وڵاتەی کرد و هاوکات ئاماژەی بە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم بە تایبەتی لە بواری وزە، پرۆژەکانی ڕووناکی و هەژماری من کرد.

پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە.

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی: بەڕێز کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەردوو ڕێککەوتننامەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بواری وزە و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە کوردستان دەربڕی.

هەر لەبارەی کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوەش کردووە، سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکام کرد و ئاماژەم بە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دا، بە تایبەتی لە بواری وزە، پرۆژەی ڕووناکی، هەژماری من و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری.